بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، لیوا «یه‌حیا ره‌سوڵ» وته‌بێژی سه‌رکردایەتیی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی کرد: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رکردەی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان و به‌مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی زنجیره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کان بۆ پاککردنه‌وه‌ی شاره‌کان له چنگی خراپه‌کاری و کرده‌وه‌ی تیرۆریستی که له‌لایه‌ن بەرماوەی چه‌ته‌کانی داعشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، هێزه‌کانی دژه‌تیرۆر له‌ئۆپه‌راسیۆنێکدا له‌سنوری پارێزگای ئه‌نبار توانیان سێ چه‌کداری داعش ده‌ستگیر بکه‌ن که ئاماده‌کارییان بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌کرد.
راشیگه‌یاند: له‌سنوری پارێزگای که‌رکوکیش، هێزه ئه‌منیه‌کان توانیویانه دوو چه‌کداری داعش له‌ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا ده‌ستگیربکه‌ن که له‌لایه‌ن دادگاوه داواکراو بوون.
وته‌بێژی سه‌رکردایەتیی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق باسی له‌وه‌ش کرد، ده‌زگای هه‌واڵگری له‌چوارچێوه‌ی ههماههنگیهکدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای دژه تیرۆری هه‌ولێر، توانیان دوو تیرۆریستی دیکه که له‌لایه‌ن دادگاوه داواکراو بوون و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گروپه ته‌کفیریه‌کان هه‌بوو ده‌ستگیربکه‌ن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، له پلانێکی تۆکمه‌ی هه‌واڵگریدا هێزه ئه‌منیه‌کان توانیویانه سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای چه‌کدارانی داعش‌یش ده‌ستگیربکه‌ن کە دواتر ناوی سه‌رکرده‌که‌و شوێنی ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو.
342/